تۆپخانەکانی ئێران گوندی ئاڵانەیان لە سنووری حاجی ئۆمەران بۆردوومانکرد. هەروەها تورکیاش بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هەمان ناوچەی بۆردوومان کردووە.
بەپێی زانیارییەکان، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە تۆپخانه‌كانی ئێران و فڕۆكه جه‌نگیه‌كانی تورکیا گوندی ئاڵانه و ناوچه سنوریه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران بۆردومانکرد، تا ئێستا زەرەر و زیانەکان نەزانراون.
هەر بەپێی زانیارییەکان، یەكه‌مجاره گوندی ئاڵانه له‌لایه‌ن توركیاوه بۆردومان بكرێت، به‌ڵام پێشتر له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی ئێرانه‌وه ئه‌و ناوچه سنوریانه تۆپبارانكراوە.
گوندی ئاڵانە سەر بە شارۆچکەی حاجی ئۆمەرانە لە سنووری قەزای چۆمانی پارێزگای هەولێر.