بەهۆی تووشبوونی دوو كارمەندی چاكسازی گەورانی سلێمانی، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ كرا بە پشوو بۆ فەرمانبەران و كارمەندانی چاكسازییەكە.
بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی گەورانی سلێمانى لەڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، بەهۆی تووشبوونی دوو کارمەندی مەدەنی چاکسازی گەورانی سلێمانی لەدەرەوەی ئەرکی فەرمانگە بەڤایرۆسی کۆرۆنا، دەوامی کارمەندانی مەدەنی ڕادەگرن.
ئەوەشی خستەڕوو: بۆ پاراستنی گیانی کارمەندان و سزادراوانیش بڕیاردرا بە ڕاگەیاندنی پشوو لە ٢٠٢٠/٦/١٧ بۆ ٢٠٢٠/٦/٢٨ ماوەی دە ڕۆژ بۆ کارمەندانی مەدەنی لەناو فەرمانگەکەیاندا.
ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی مەترسی توشبوونی سزادراوان بە کۆرۆنا ماوەی چەند مانگێکە سەردانی کەسوکاری سزدراوان بۆ چاکسازی گەوران ڕاگیراوە و بەبڕیاری وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتیش سزادراوەکان لە رێگەی سکایپەوە دەتوانن لەگەڵ کەسوکاریان قسە بکەن.