پێشمەرگە بە خۆپیشاندان رێگای رانیە - چوارقوڕنەی داخست

ناڕەزایەتییەکان گەیشتە دەزگاکانی وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی ناوخۆ، دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ پێشمەرگە رژانە سەر رێگای رانیە - چوارقورنەو بە خۆپیشاندان ئەو رێگایەیان داخست.

 

بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە، دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٦ی حوزەیران ژمارەیەک پێشمەرگە لە دەڤەری رانییە بە خۆپیشاندان رێگای رانییە - چوار قورنەیان داخست.

 

هەروەها پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ لە سلێمانی ژمارەیەک پۆلیسی هاتوچۆ دەستیان بە مانگرتن کرد لەبەر دواکەوتنی مووچەکانیان.

 

ئەوە لە کاتێکدایە لە دوێنێوە نزیکەی ٢٠ هەزار کارمەندی تەندروستی بەهۆی دواکەوتنی مووچەکانیانەوە مانیان گرت، ئەوە لە کاتێکدایە ١١ رۆژە زیاتر لە ١٠٠٠ پزیشکی نیشتەجێ و نیشتەجێی خولا مانیان گرتووە.

 



PM:08:21:16/06/2020