ژنانی کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان داوا دەکەن حكومەتی هەرێم‌و عێراق داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا بکەن

ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لەبارەی بۆردومانی فراوانی فڕۆکەکانی تورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانی هەرێم و کەمپی مەخمور و شەنگال داوا دەکەن حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق بە فەرمی داوای کشانەوەی هێزەکانی تورکیا لە عێراق بکەن.

 
لە بەیاننامەیەکدا ژنانی KNK لەباشووری کوردستان بەناونیشانی " بۆردۆمانی پەنابەران لەلایەن تورکیاوە، دوژمنایەتی ئۆردوگان دژی گەلی کورد پیشان دەدات"، دەڵێن" بۆ جارێکی دی فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا لە شەوی  ١٤ لەسەر ١٥ حوزەیرانی ٢٠٢٠ بە بیانوی بونی بارەگای پارتی کرێکارانی کوردستان  پ ک ک لە باشوری کوردستان، بۆردومانی شەنگاڵ، کامپی مەخمور، باڵاکایەتی، گۆڕەپانەکانی سیدا، شەهید ڕۆستەمی زاپ، ناوچەی وەرتێ خاڵێی هەرێمی ئاڤاشین، ناوچەی سنینێی هەرێمی خواکورک، گۆڕەپانی شەهیدان و سەرگەلێی هەرێمی قەندیلیان کرد. لەکاتێکدا کامپی مخمور کە خەڵکی مەدەنی تێدایە  و بەهۆی زوڵمی دەوڵەتی داگیرکەری تورکەوە هەڵهاتوون و    لە م کەمپەکەدا لەسایەی  نەتەوە یەکگرتوەکان و حکومەتی عێراقدا نیشتجێبوون".


هەروەها لەو بەیاننامەیەدا هاتووە " هەرچەندە هەموو هێرشەکانی ئەردۆگان پرە لە رق و کینە، بەڵام هێرشی ئەمجارە  بۆهەموان ئاشکرایە کە بزانن، ئەردۆگان و ئەکەپە چ  بوغز و قینێکی قوڵیان  هەیە بەرامبەر کورد  وەکو نەتەوە. چەند جارێک ئۆردوگان بە ئاشکرا ئاماژەی بەوە کردوە کە کورد لەهەر شوێنێک قەوارەی هەبێت ئێمە دژین  و بەئاشکراش دژایەتی خۆی بۆ قەوارەی باشوری کوردستان نەشاردۆتەوەو، ئەگەر ئەو پاڵپشتیە عێراقی و جیهانیە نەبوایە لە دەسەڵاتدارێتی هەرێم، ئێستا هاوشێوەی هێرشەکانی سەر رۆژئاوای کوردستان ، قەوارەی هەرێمی کوردستانی دەڕوخاند". 


ژنانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە "ئەم هێرش و پەلامارانە پێشێلکردنێکی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتیەکان و سەروەری خاکی عێراق وهەرێمی کوردستانە، بوونی چەندین بنکەی سەربازی تورکیش لە خاکی هەرێم،  پێشێلکارییەکی ترە و دژی دەستکەوتەکانی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستانە.
پاوەنخوازی ئەردۆگان ورەفتارەکانی تورکیا بۆتە هۆی بارگرژی و مەترسی بەردەوام لەسەر ئاشتی و ئاسایشی نەک هەر باشور و رۆژئاوای کوردستان، بەڵکومەترسییە بۆ سەر رۆژهەڵاتی ناوین".


ژنانی ئەو رێکخراوە کە بارەگای سەرەکی لە برۆکسلە چەند داوایەک دەخەنەڕوو:


داواکارین لە،  حکومەتی عێراق و بەتایبەت سەرۆکی کۆمارو وەزارەتی دەرەوە، هەر سێ سەرۆکایەتیەکەی هەرێمی کوردستان:
- ھەڵوێستی جدیان ھەبێت و بەڕاشکاوی هەرێم و حکومەتی بەغدا ئەو هێرشە مەحکوم بکەن .

- حکومەتی هەرێم پاڵپشتی حکومەتی عیراق بکەن، داوای یاسایی لەرێگای نەتەوە یەکگرتوەکان و ئەنجومەنی ئاسایش، لەسەر دەوڵەتی تورکیا تۆماربکەن بەوپێیەی سەروەریی عێراقی پێشێل کردوە و ئاشتی و ئارامی هەرێمایەتی خستۆتە مەترسییەوە.

 
- حکومەتی هەریم و عیراق داوای دەستبەجی کشانەوەی بنکە سەربازییەکانی تورکیا، لەبەعشیقە و بنکە سەربازییەکانی لەهەرێم بکشێنێتەوە.
- عێراق بەفەرمی لەڕێگای دەزگا نێو دەوڵەتیەکانەوە داوای قەرەبووکردنەوە بکات لە تورکیا کە زەرەر و زیانی گیانی و ماددی لە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان و عێراق داوە.

 
- نەتەوەيەكگرتوەكان ئەرکی خۆی بەپێی یاسا نێودەوڵەتیەکان، سەبارەت بە پاراستنی پەنابەرانی کامپی مەخمور بگرێتە ئەستۆ.

 


PM:10:30:16/06/2020