ئەمڕۆ حکومەتی هەرێم تاوتوێی "رێکخستنی خەرجییەکان" و چەند پرسێکی دیکە دەکات

بڕیارە ئەمڕۆ چوار شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بەڕێوەبچێت و دیارترین تەوەریشی ڕێكخستنەوەی خەرجییەكان دەبێت.

 

جوتیار عادل، وتەبێژی فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" ئەنجومەنی وەزیران ئەمڕۆ چوارشەممە كۆبونەوەی ھەفتانەی خۆی لە رێگەی ڤیدیۆ كۆنفرانسەوە ئەنجام دەدات".

 

باسی لەوەشکرد، چەند بابەتی گرنگی وەك رێکخستنی خەرجییەکان، پرۆگرامی بایۆمەتری و هاوبەشیی کەرتی گشتی و کەرتی تایبەت تەوەری سەرەکی کۆبونەوەكە دەبن.

 
 


AM:09:46:17/06/2020