بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بانگەوازێکی بەپەلە بڵاودەکاتەوە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی بانگەوازێكی بەپەلەی بڵاوكردەوەو داوا لە چاكبوانی كۆرۆنا دەكات خوێن ببەخشن تا پلازماكەی بۆ ئەو توشبوانە بەكاربهێنرێت كە باری تەندروستیان جێگیر نییە، ئەمە دووەم بانگەوازە دوای بانگەوازەکەی پارێزگاری سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر.


د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بانگەوازێكی بەپەلی بۆ بەخشینی پلازما بڵاوكردەوەو رایدەگەینێت" داوا لە چاكبووەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەكەین، كە خوای گەورە شیفای بۆ ناردون و چاكبونەتەوە وەك ئەركێكی ئینسانی، ئاینی، نیشتمانی، سەردانمان بكەن بە بەخشینی خوێن بۆ ئەوەی پلازماكەیان وەك یەكێ لەچارەسەرەكان بۆ نەخۆشانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنین كە باری تەندروستیان جێگیرنیە، هاوكاری و بەدەمەوەهاتنتان جێگای رێزە."


دەشڵێت: ئەوكەسانەی تازە ڤایرۆسەكەیان پەڕاندوە باشترە چاوەڕێ بكەن دوای چواردە رۆژ سەردانمان بكەن بەمەبەستی بەخشینی خوێن.
 


PM:05:19:17/06/2020