٩ تووشبووی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانیان لەدەستدا
ئەمڕۆ لەهەرێم ١٢ کەس گیانی لەدەستداوە

ژمارەی گیان لەدەستدان لە هەرێم بەگشتی و سلێمانی بەتایبەتی بەشێوەیەکی بەرچاو لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمڕۆ چوار شەممە ٩ کەس لە سلێمانی گیانیان لەدەستداوە، ٣ ش لە هەولێر.


ئامارە سەرەتاییەکانی لە تەندروستی سلێمانیەوە ئاشکرای دەکەن کە ئەمڕۆ چوار شەممە ١٧ی حوزەیران سلێمانی رۆژێکی سەخت لەگەڵ ڤایرۆسی کۆرۆنا بەڕێدەکات و تا ئێستا ٩ کەس گیانیان لەدەستداوە.


لەنێو ئەو ٩ کەسەدا گەنجێک گیانی لەدەستداوە تەمەنی ٢٨ ساڵە.

 
بەیانی ئەمڕۆش بەڕێوەبەری تەندروستی هەولێر گیان لەدەستدانی ٣ تووشبووی کۆرۆنای راگەیاند.

 


PM:07:01:17/06/2020