خۆبەڕێوەبەری باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بڕیاری دا مووچەی فەرمانبەران بە ڕێژەی 150% زیاد بكات.
لە نوسراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی خۆسەری لە باكور و ڕۆژهەڵاتی سوریا كە بە واژۆی بێریڤان خالید و عبدالمهباش، هاوسەرۆكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بڵاوكردۆتەوە و کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، بڕیاردراوە بە زیادکردنی کرێی کار و مووچەی فەرمانبەرانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری بە رێژەی 150% لە رۆژی 1/6/2020 ەوە.
به گوێرهی بڕیارهكه، زیادكردنی مووچه ئهو کەسانەش دەگرێتەوە کە بە گرێبەست لە دامەزراوەکانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەریی کاردەکەن.