هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ورده‌كاری په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی ئاشكراده‌كات

پارێزگاری سلێمانی رایدەگەیەنێت" لەپەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان سەبارەت بەپێشنیازو بەرنامەو تێگەیشتن و كۆبوونەوەی هاوبەشی لایەنە سەرەكییەكانی بەشدار لە حكومەتی هەرێمی كوردستان گفتوگۆیان كردووە".

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی، سه‌باره‌ت به‌ پێشنیازو به‌رنامه‌و تێگه‌یشتن و كۆبونه‌وه‌ی هاوبه‌شی لایه‌نه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی به‌شدار له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان كرد.

 

راشیگه‌یاندووە" هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌دا له‌گه‌ڵ نێچیرڤان بارزانی له‌باره‌ی حكومه‌ته‌ خۆجێیه‌كان، باری دارایی و ئابوری و موچه‌ی موچه‌خۆران و قۆناغه‌كانی به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا گفتوگۆمان كرد".

 

هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، ئاماده‌یی خۆی بۆ هه‌ر پێشنیازو ده‌ستپێشخه‌ریی و هه‌ماهه‌نگیی و كارێكی هاوبه‌ش ده‌ربڕیووە.

 

 

 
 


PM:04:46:18/06/2020