لەسەر یاری کۆکەن لەهەولێر سێ کەس کوژران

لە ماڵێکدا لە هەولێر لە نزیک شەقامی ٣٠ مەتری لەسەر یاری ( کۆکەن ) دەبێتە شەڕ و لە ئەنجامدا سێ کەس دەکوژرێت.


رائید، هۆگر عەزیز وتەبێژی پۆلیسی هەولێر لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی " شەوی ڕابردوو لە نێوان دوو بنەماڵە لە شاری هەولێر کە خزم و ناسیاوی یەکتر بوونە، بووەتە شەڕ و تەقە کراوە لە ئەنجامدا سێ کەس کوژراون و کەسێکی دیکەش بریندار بووە".


وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بە ئەوەش دا پۆلیس لێکۆڵینەوەی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە و پاشان ئەنجامەکەی ڕادەگەیەنن.


بەپێی زانیاریە سەرەتاییەکانی دەست " سپی " کەوتووە، کێشەکە لەسەر یاری ( کۆکەن  )بووە لەیەکێک لە ماڵەکانی ئەو گەڕەکە.
 


AM:10:46:19/06/2020