بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیا سێ هاوڵاتی لە شیلادزێ گیانیان لەدەستدا

بە هۆی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، سێ هاووڵاتی لە شارۆچكەی شیلادزێ گیانیان لەدەستدا. 

 

بەڕێوەبەری شارۆچكەی شیلادزێ رایگەیاند" بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی توركیا سێ هاوڵاتی گیانیانلەدەستداوە، یەكێك لە هاوڵاتییەكان دانیشتوی ناحیەی كانی ماسییە دوو هاوڵاتییەكەی دیكەش دانیشتووی شارۆچكەی شیلادزێ-ن". 

 

هەر بەپێی زانیارییەكان بۆردومانەكە بۆ سەر ناوچەكانی سنووری نێروە و رێكانە، ئەو هاووڵاتیانەش لە گوندی سیدان شەهید بوونە، كە ئەمڕۆ لە لایەن فڕۆكە جەنگییەكانی توركیاوە بۆردومان كراوە.

 

تورکیا لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ـەوە ئۆپەراسیۆنی لە دژی گەریلاکانی پەکەکە دەستپێکردووە، وەکو خۆیان دەڵێن، لە وەڵامی زیادبوونی هێرشە چەکدارییەکان بووە بۆسەر بنکەکانی سوپای تورکیا لەسەر سنوورەکانی لەگەڵ عێراق.

 


PM:03:03:19/06/2020