لاهور شێخ جەنگی وەڵامی وەزیری دەرەوەی توركیا دەداتەوە

هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان سەبارەت بە شاری سلێمانی بە تویتێك وەڵامی وەزیری دەرەوەی توركیای دایەوە.

 

لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی "تویتەر" نوسیویەتی" سلێمانی تەنیا لەژێر کاریگەری کوردبوندایە، بۆیە پێی دەڵێن شاری هەڵمەت و قوربانی".

 

ئەمەش وەك وەڵامدانەوەی مەولود چاوش ئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا كە لە دیدارێكیدا لەگەڵ كەناڵی (سی ئێن ئێن – تورك) ڕایگەیاند" بۆمان دەركەوتووە سلێمانی كەوتووەتە ژێر كاریگەری پەكەكە و هەندێ وڵات پەكەكە وەك ئامرازێك بۆ گوشار خستنە سەر حكومەتی هەرێمی كوردستان بەكاردەهێنن".

 
 


PM:03:24:19/06/2020