وەزارەتی كارەبا بڕیاری دا ماوەی لێخۆشبوون لە كرێی كارەبا و ئاو تا سەرەتای مانگی ئەیلولی 2020 درێژ بكاتەوە.
وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان لە دواین بڕیاریدا ئاماژەی بەوەشکردوە" لەبارەی لێخۆشبون لە کرێی کارەبا و ئاو بڕینی 15%ی گوژمەی قەرزی هاوبەشانی کارەبا (ماڵان، پیشەسازی، کشتوکاڵ، بازرگانی و حکومی) کە تا 15ی ئەم مانگە دیاریکرابو، ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندی دەربڕی لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی گەڕاندنەوەی قەرزەكان تا 1ی ئەیلول".
هاوکات لە بەشێکی تری ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە" فەرمانگەكانی دابەشكردنی كارەبا دەبێت میكانیزمێكی گونجاو بەكاربهێنن بۆ ئاسانكردنی وەرگرتنی ئەم قەرزانە، لە رێگای زیادكردنی فەرمانبەران لە فەرمانگەکانی وەزارەتی کارەبا و نەهێشتنی جەنجاڵی لەسەر ژورەكانی وەرگرتنی قەرزەكان".