توێژەرێکی ناسراوی باشوری کوردستان ئامانجی ئێستای هێرشی تورکیا بۆ سەر هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات و پێیوایە تورکیا پلانی " چاندنی تێرۆرستان لە قەندیل، دەوڵەتی تورکیا مەبەستی داگیرکردنی قەزای ڕەبیعەو شەنگالە، بەتایبەتی چیای شەنگال. مەبەست لەمەش وەک هەوڵەکانی پێشوتری پچڕپچڕکردنی درێژبوونەوەی جوگرافیای کوردستانە".
د. شێرکۆ کرمانج توێژەری ناسراوی کوردستان لە نووسینێکدا بەناونیشانی " ستراتیجییەتە ترسناکەکەی ئەمجارەی تورکیا "، دەڵێت ئەم هەنگاوەی تورکیا دەمێک ساڵە نەخشەی بۆ کێشراوە" سەرەتا تورکیا هەوڵی داگیرکردنی جەرابلس هەردوو کانتۆنی جەزیرەو کۆبانێی دا تا لە کانتۆنی عەفرین دابڕی. دواتر بە داگیرکردنی عەفرین کوردستانی لە گەیشتن بە دەریای ناوەڕاستو دروستکردنی دەروازەیەکی نێودەوڵەتی دوورخستەوە. ئینجا تورکیا بۆ پچڕاندنی، ناکاملیش بێت، کانتۆنی جەزیرەو کۆبانێ ناوچەکانی سەرێ کانیو سەرێ سپی داگیرکرد. لە هەموو ناوچە داگیرکراوەکان بەچڕیی لە هەوڵی پاکسازیی نەژادیو بەتورککردنو بەعەرەبکردنی ناوچە کوردستانییەکانە".
د، شێرکۆ کرمانج ئامانجی ئەم هێرشە نوێیە بەم شێوەیە لێکدەداتەوە" لەم هێرشەی ئەمجارەی تورکیا، بێجگە لە پلانی چاندنی تێرۆرستان لە قەندیل، دەوڵەتی تورکیا مەبەستی داگیرکردنی قەزای ڕەبیعەو شەنگالە، بەتایبەتی چیای شەنگال. مەبەست لەمەش وەک هەوڵەکانی پێشوتری پچڕپچڕکردنی درێژبوونەوەی جوگرافیای کوردستانە".
دەقی وتارەکە لەم لینکە بخوێنەرەوە..