خانمە بێژەری دیاری کوردستان ٢٤ ، سارا جەعفەر واز هێنانی خۆی لەو کەناڵە راگەیاند.
خانمە بێژەری دیاری کوردستان ٢٤سارا جەعفەر، لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نووسیوویەتی " دۆستان، پێمخۆش بوو لێرەوە پێتان بڵێم دوای چەند ساڵێک کارکردن لە دامەزراوەی میدیایی کوردستان 24 بەفەرمی دەستم لەکارکێشاوەتەوەو ھیچ پەیوەندییەکم بە کەناڵەکەوە نەماوە".
هەروەها نووسیوویەتی " کوردستان24 وێستگەیەکی دیکە بوو لە ئەزموونی ژیانی میدیاییم".
ئەم بێژرە هۆکاری وازهێنانی لەکەناڵەکە رانەگەیاندووە.
سارا جەعفەر زیاتر ١٥ ساڵە کاری میدیای دەکات و بۆ ماوەیەی چەند ساڵێک بێژەری هەواڵی ئێن ئارتی بوو، دواتر چووە کەناڵی کوردستان ٢٤.
سارا جەعفەر