ئەمڕۆ شەممە تووشبوویەکی دیكهی كۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی لهدهستدا.
سەرچاوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی راگهیاند" پیاوێکی تەمەن ٦٨ ساڵ کە خەڵکی شاری سلێمانییە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا، نەخۆشخانەی شەھید تاھیر عەلی والی بەگ خەوێندرابوو ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا".
بەگوێرەی زانیارییەكان تائێستا ٧٧ كەسی ھەڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنا لە نەخۆشخانەكانی سنووری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.