سایتی فەرمی پەکەکە لە لایەن تورکیاوە هاککرا

 

بەپێی زانیارییەکان، شەوی ڕابردوو سایتی فەرمی پەکەکە لە لایەن دەزگای موخامەراتی تورکیاوە هاککرا.

 

سایتی پەکەکە زمانحاڵی پارتی کرێکارانی کوردستان پەکەکە بووە، بەدرێژای چەند ساڵ نەتوانراوە هاک بکرێت، بەڵام شەوی ڕابردوو هاککرا.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە، کە لە ئێستادا هێرشێکی بەرفراوان هەیە لە ناوچەی حەفتانین هێرشی تورکیا دەستی پێکردووە بۆسەر گەریلاکان، هاوکات بەپێی زانیارییەکان فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ شەممە ناوچەى خانتوریان لە حەفتانین بۆردومانکرد و جموجوڵی سەربازیشیان زیاتر کردووە. 



AM:10:53:20/06/2020