راهێنەری بەرشەلۆنە دڵنیایی دەدات


دوای ئەوەی شەوی رابردوو دوو خاڵی لە خولی ئیسپانیا لە دەستداو بەرامبەر بە یانەی سیڤلیا بە بێ گۆڵ یەکسانبوو، راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە کیکی سیتین دڵنیایی دەدات ریاڵ مەدریدیش خاڵەکانی لە دەست دەدات.
کیکی سیتین لە پرێس کۆنفرانسێکی هەواڵیدا رایگەیاند" من دڵنیام ریاڵ مەدرید هەموو یارییەکانی خۆی ناباتەوە ئەویش خاڵ لە دەست دەدات، هەرچەندە ئێمە ئێستا پێشەنگی لە دەستی خۆماندا نیە، ئەگەر ریاڵ مەدرید لە سۆسیداد بباتەوە دەبێتە یەکەمی خولەکەو هیچ یارییەک نەدۆڕێنێت دەبێتە پاڵەوان، بەڵام من دڵنیام ئەوانیش خاڵ لە دەست دەدەن.

وتیشی" گەشبینم هەموو یارییەکانی خۆمان لەم وەرزە ببەینەوە،لە یاری سڤییاش لە گێمی دووەم باش یاریمان نەکرد،پێچەوانەی گێمی یەکەم.

بەرشەلۆنە 65 خاڵی هەیەو لە پلەی یەکەم دێت و 3 خاڵ لە پێش یانەی ریاڵ مەدریدی دووەمەوەیە، ئەگەر مەدرید ئەمشەو لە سۆسیداد بباتەوە دێتە پلەی یەکەم.
 


AM:11:44:20/06/2020