بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی سلێمانی بۆ ماوەی هەفتەیەک لە سەرجەم فەرمانگەکان پشوو دەبێت بڕیارەکە لە سبەی یەکشەممە 21-6-2020 تاوەکو یەکشەممەی داهاتوو 28-6-2020 دەگرێتەوە.
لیژنەى باڵاى ئۆپراسیۆنەکانى سلێمانى، لە کۆبونەوەى ئەمڕۆ شەممە (20/6/2020)، بڕیاریدا لە سبەینێ یەک شەممەوە بۆ ماوەی یەک هەفتە لەسەرجەم فەرمانگەکانى پارێزگاکەدا بکرێتە پشوو.
به گوێرەی زانیارییەکان، مزگەوتەکان دادەخرێن تا کاتێکی نادیار، هەروەها، کافتریا و مەلەوانگەکانیش دادەخرێن و لە مۆڵ و چێشتخانە و مارکێتەکانیش رێوشوێنی توند دەگیرێتە بەر.
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەپێی دواین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی تایبەت بە کۆرۆنا ژمارەی کۆی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی 2222 کەسە و لەو ژمارەیە 732 کەسیان چاکبوونەتەوە و 78 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.