سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لەمافی رۆژنامەنووسان رایدەگەیەنێت " سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە، 19ی ئایار، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ نوسینگەكانی گۆڤاری (رۆژی وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەریی لە زاخۆ و دهۆك و هەولێریان داخست و كارمەندانی ئەو دەزگایانەی دەسگیركردوە".
میترۆ جەخت لەسەر ئەوە دەكاتەوە" هەڵكوتانە سەر دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی چارەسەری پێچەوانەی برگەكانی یاسای كاری رۆژنامەنوسییە كە تیایدا هاتووە " رۆژنامە قەدەغە ناكرێت و دەستی بەسەردا ناگیرێت".
دەقی بەیننامەكەی سەنتەری میترۆ..
بەیاننامەی ڕۆژنامەوانی
داوای ئازاد كردنی رۆژنامەنوسانی پارتی چارەسەری دەكەین
20ی ئایاری 2014: سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسان رایدەگەیەنێت هەڵكوتانە سەر دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی چارەسەری پێچەوانەی برگەكانی یاسای كاری رۆژنامەنوسییە كە تیایدا هاتووە " رۆژنامە قەدەغە ناكرێت و دەستی بەسەردا ناگیرێت"
سەرلەبەیانی رۆژی دوو شەممە، 19ی ئایار، هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ نوسینگەكانی گۆڤاری (رۆژی وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەریی لە زاخۆ و دهۆك و هەولێریان داخست و كارمەندانی ئەو دەزگایانەی دەسگیركردوە.
نەجیبە عومەر هاوسەرۆكی پارتی چارەسەری بە میترۆی راگەیاند لە هەولێر و دهۆك و زاخۆ هێزەكانی ئاسایش هێرشیان كردەسەر نوسینگەكانی گۆڤاری (رۆژی وڵات)ی سەربە پارتی چارەسەری هەروەها ئاژانسی دیجلە. ووتی" كۆمەڵێكیان دەسگیركردوە رۆژنامەنوسانی رۆژی ووڵات و ئاژانسی دیجلەی تێدایە"
نەجیبە باسیلەوەكرد داخستنی ئەو نوسینگانە لە كاتێكدایە، كە (گۆڤاری رۆژی وڵات، نوسینگەی ژنانی ئازادیخواز، كۆمەڵەی ژیانەوەی گەنجان، كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان، نوسینگەی ئاژانسی دیجلە) لە سەرجەم شارەكانی باشووری كوردستان نوسینگەیان هەیە و بەشێوەیەكی فەرمی مۆڵەتیان لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێدراوە.
لای میترۆ ئاشكرا نیە بە پێی كام مادەی یاساییەو بڕیاری كام دادگایە، بڕیاری داخستنی كەناڵەكانی راگەیاندنی پارتی چارەسەری دراوە.
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكی لە مافی رۆژنامەنوسانی داوای دەسبەجێ ئازادكردنی كارمەندانی رۆژی وڵاتو ئاژانسی دیجلە دەكات و رایدەگەیەنێت هەڵكوتانە سەر دەزگاكانی راگەیاندنی پارتی چارەسەری سەركۆنە دەكەین ئەم كردەوەیە پێچەوانەی برگەكانی یاسای كاری رۆژنامەنوسییە كە لە مادەی پێنجیدا هاتووە:
" رۆژنامە قەدەغە ناكرێت و دەستی بەسەردا ناگیرێت"
سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە مافی ڕۆژنامەنوسان، ڕێكخراوێكی سەربەخۆی قازانج نەویستە لە ناوەراستی ئابی ساڵی 2009 لە شاری سلێمانی لە لایەن، كۆمەڵێك ڕۆژنامەنوسو پارێزەر( رازاو شەریف، هیوا عوسمان، عمار الشابندر، توانا عوسمان، رەحمان غەریب) دامەزراوە، مۆڵەتی رەسمی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان وەرگرتوە. تا كۆتایی ساڵی 2010 لەلایەن پەیمانگای رۆژنامەوانی جەنگو ئاشتی (IWPR) پاڵپشتی كراوە. لە تەموزی ساڵی 2010 لە كۆنفرانسێكدا لە شاری هەولێر ئەندامانی بۆردی ڕێكخراوەكە هەڵبژێردران. سڵانی 2011 و 2012 و 2013 راپۆرتی ساڵانەی لەسر رەوشی ئازادی رۆژنامەنوسی لە هەرێمی كوردستان بڵاوكردۆتەوە.
بۆ پەیوەندیكردن:
بەشی تۆماركردن : 07708079999