سەیدسادق.. کەسێک بەهۆی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ شەممە ٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی قەزای سەیدسادق گیانی لەدەستدا.

 

دیاری رەفیق قائیمقامی سەیدسادق راگەیاند" ئەو هاوڵاتییە لەدایكبووی ١٩٥٧ەو ماوەی چەند رۆژێكە تووشی كۆرۆنا بووە، لەسەر داوای خۆی و بەهۆی نەبوونی شوێنی گونجاو لە سلێمانی گەڕاوەتەوە سەیدسادق و لە ماڵەكەیدا خۆی كەرەنتینكردوە، بەڵام كاتژمێر ٢:٠٠ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ تەندروستی تێكچووە و ئەم بەیانیە نزیك كاتژمێر ٨:٠٠ گیانی لەدەستداوە".

 

راشیگەیاند" ئەمە دووەم کەسە لەو قەزایە بەهۆی کۆرۆنا گیان لەدەست دەدات".

 

ئەمەش لەكاتێكدایە ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجەش ئاشكرایكرد، كەسێك بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە كە نەخۆشی درێژخایەنی هەبووە گیانی لەدەستداوە.

 



 

 

 




PM:12:50:20/06/2020