نێچیرڤان بارزانی بە سەرۆکایەتی شاندێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا

نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەسەرۆكایەتی شاندێکی باڵایی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ شەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەیاوەری شاندێكی باڵای حكومی كە پێكهاتووە لە مستەفای سەید قادر، شێخ جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆكی هەرێم گەیشتە شاری بەغداد بۆ گفتوگۆ لەگەڵ بەرپرسانی باڵای حكومی و حیزبی لە عێراق بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەی چۆنیەتی چارەسەركردنی كێشە هەڵپەسێردراوەكانی هەولێر و بەغداد.

 

سەردانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا بۆ دانوستاندن و چارەسەرکردنی کێشەکانی هەولێر و بەغدایە، کە ئێستا لە هەمووکات زیاتر کاریگەریی کردووەتە سەر هەرێمی کوردستان، بەتایبەتی لە بواری ئابووری و دارایی.

 
 


PM:01:39:20/06/2020