چەند وێنەیەکی تایبەت بە کۆوونەوەی مەستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی

لە ئێستادا وەفدی هەرێم بە سەرۆکایەتی نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەدان.

 

وەفدی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم و شێخ جەعفەر مستەفا و مستەفای سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم.

 

کۆبوونەوەکە بەردەوامەو، ئەمە یەکەمجارە مستەفا کازمی لەو دەمەوەی بۆتە سەرۆک وەزیران لەگەڵ وەفدی سەرۆکایەتی هەرێم کە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکایەتی دەکات، کۆببێتەوە.

 

کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە کێشە هەڵپسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بە‌غدا لە پێشیشیانەوە پرسی پشکی بودجەی هەرێم و کێشەی نەوت وەک خۆی ماوەتەوە، هاوکات ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە پێنج رۆژە تورکیا لەشکركێشییەکی بەرفراوان و بەهێزی کردۆتە سەر هەرێمی کوردستان.



PM:03:35:20/06/2020