کۆبوونەوەی نێوان کازمی و نێچیرڤان بارزانی هیچ بڕیارێکی تیا نەدراوە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆی نێوان سەرۆک وەزیرانی عێراق و سەرۆکی هەرێم هیچ بڕیارێکی تێدا نەدراوەو، زیاتر بۆ زەمینە خۆشکردنی زیاتر بووە تا وەفدی حکومەتی هەرێم لە رۆژانی داهاتوودا سەردانی بەغدا دەکات.

 
لەر اگەیاندنی نووسینگەی سەرۆک وەزیران عێراق کازمی دا هاتووە" لەو دیدارەدا وتوێژ لەسەر ئەو دۆسیانەی نێوان حکومەتی فیدراڵ و حکومەتی هەرێم کراوەو، کاردەکرێت بۆ چارەسەرکردنی ئەو گرفتانەی پێشوو بەپێی دەستور کە بەرژەوەدنی گشتی وڵات لەبەرچاو بگرێت و دژی ئەو ئالنگاریانەی بووستنەوە کە لە ئێستادا رووبەڕووی هەموو پارێزگاکانی وڵات بۆتەوە".


"سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی جەختی لەسەر هاریکاری و هاوشانی نیشتمانی کردەوەە لە پێناو تێپەڕاندنی ئەو ئەلنگاریانەی ئێستا، بەتایەبتی قەیرانی ئابوری کە لە ئەنجامی دابەزاندنی نرخی نەوت لەسەر ئاستی جیهان و پەتای کۆرۆناوە هاتۆتە ئاراوە".( نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیران).


لە راگەیاندنەکەی سەرۆک وەزیران هاتووە " جەخت لەسەر ئەوە کراوەتەوە کە رووبەڕووی ئەو ئالنگاریانە ببنەوە کە رووبەرووی وڵات بۆتەوە بە هاوکاری هەموو لایەک و، پەڕاندنەوەی وڵات بە ئاراسەتەیکی راست، لە پێناو بنیاتنانی عێراقێکی ئارام و جێگیر و یەکگرتوو."

 
ئەرۆ وەفدێکی باڵای هەرێم گەیشتە بەغدا و لەگەڵ سەرۆک وەزیران مستەفا کازمی بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و وەزیری دەرەوە کۆبوونەوە. وەفدەکە بڕیارە لەگەڵ چەند بەرپرسی تری عێراقی کۆببنەوە.

 


PM:06:18:20/06/2020