وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماری ٢٤ کاتژمێری ڕابردووی تۆمارکردنی حاڵەتەکانی توشبوون و مردن و چاکبونەوەی کۆرۆنای ڕاگەیاند و بەپێی ئامارەکە هەزار و ٨٧٠ حاڵەتی نوێ تۆمارکراوە.
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٨٧٠ حاڵه‌تی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ستنیشانكراوە، هەروەها ٨٨ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و هەزار و شەش تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
به‌گشتی له عێراق ٢٩٢٢٢ كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و له‌و ژماره‌یه‌ش ١٣٢١١ كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و هه‌زار و ١٣ كه‌سیش گیانیان له‌ده‌ستداوه.