لە شیلادزی خۆپیشان بەردەوامەو ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشدەکەنەوە سەر بارەگایەکی پارتی

لە ئەنجامی شەهیدبوونی پێنج هاوڵاتی مەدەنی خەڵکی ناحیه‌ی شیلادزێ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە ‌خۆپیشاندانیان دەستیپیکردو، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گایه‌كی پارتی دیموكراتی كوردستان و، تا ئێستا خۆپیشاندان بەردەوامە.


بەگوێرە زانیارییەکان، سەدان هاوڵاتی شیلادزێ کە زۆربەیان گەنجن دەستیان بەخۆپیشاندان کردو، ژمارەیەک خۆپیشاندەر هێرشیان کردە سەر بارەگەیەکی پارتی و بەردبارانیان کرد، هێزە ئەمنییەکان سەرقاڵی بڵاوەپێکردن و دەستگیرکردنی ژمارەیەک گەنجن.


هەروەها ژمارەیەک لە کەسوکاری سەرجەم شەهیدەکانی ئەو ناوچەیە کە بەبۆردومانی فڕۆکەکانی تورکیا بوونەتە قوربانی و ٢٨ شەهیدن، زۆربەیان کەسوکاری ئەو قوربانیانە بەشداری خۆپیشاندانەکەیان کردووە. 

 
خۆپیشاندەران داوا لە حکومەتی هەرێم و عێراق دەکەن سنورێک بۆ لەشکرکێشی تورکیا دابنێن و جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە ئەو هێزانە لە هەرێم پاشەکشە بکەن.

 
لە دوێنێوە پارتی هێزێکی بەرچاوی هێناوەتە شیلادزێ بە بەرگرتن لە روودانی خۆپیشاندان، بەڵام دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندان دەستی پێکردوو تا ئێستا بەردەوامە. 

 


PM:07:38:20/06/2020