جێگری بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی تووشی کۆرۆنا بوو

جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند" تووشی کۆرۆنا بووە و لە ئێستادا خۆی کەرەنتینکردووە".

 

د. هێرش سەید سەلیم جێگری بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی لە هەژماری فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" بڵاویکردەوە، سەرەڕای هەموو خۆپارێزیەک کۆرۆنا زەفەری پێ بردم و ئێستا هەڵگری ڤایرۆسەکەم.

ئاماژەی بەوەشکردووە" لە ئێستادا خۆم كەرەنتین كردووەو تەندروستیم باشە بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموولایەك و زیاتر خۆپارێزی". 

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئێوارەی ئەمڕۆ وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند ئەمڕۆ زۆرترین حاڵەتی رۆژانەی کۆرۆنا تۆمارکراوە کە ٢٦٦ حاڵەتە و زۆرینەی لە شاری سلێمانیە.



PM:08:47:20/06/2020