لە کەلار هاووڵاتیەك بەهۆی بەركەوتنی فیشەكەوە گیانی لەدەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ لەگوندێکی سەربە قەزای کەلار، گەنجێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشکەوە گیانی لەدەستدا.

 

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان لە ڕاگەیەنراوێكدا، كەوێنەیەكی دەست "سپی" كەوتووە ڕایگەیاندووە" ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە 20-6-2020 لەگوندی هەردەیی سەربە شارەدێی شێخ تەویلەوە تەرمی هاووڵاتیەك بەناوی ئومید حسێن حەسەن لەدایكبووی 1986 هێنرایە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار كە بەهۆی بەركەوتنی فیشەوە گیانی لەدەستدا بوو".

 

ئاماژەی بەوەشکردووە" بەوتەی کەسوکاری ناوبراو خێزاندارەو دەستکاری چەکی کردوە لەجۆری( کڵاشکۆف ) لەئەنجامدا فیشەکی لەدەست دەچوە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکێکەوە گیانیلەدەستداوە، لەئێستادا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوەری قەزای کەلارکراوەو پۆلیسیش دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە لەڕوداوەکە کردوە". 

 



PM:09:27:20/06/2020