تووشبوویەکی تری کۆرۆنا لە ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا

ئەمشەو٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ بەهۆی كۆرۆناوە هاووڵاتیەكی دانیشتووی ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی ئیدارەی ڕاپەڕین ڕایگەیاند" کەمێک پێش ئێستا ئافرەتێکی تەمەن ٥٣ ساڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین گیانی لەدەستدا".

 

تا ئەمڕۆ شەممە لە هەرێمی کوردستان سێ هەزار و ٥٣٩  کەس تووشی کۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش هەزار و ٣٥٨ تووشبوو چاکبونەتەوە و ٩٨ تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 





PM:09:40:20/06/2020