بەهۆی تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا لە سنووری ئیدارەی راپەڕین، پشووی فەرمی لەسەرجەم فەرمانگەکان راگەیەندرا و لە سبەیەوە جێبەجێ دەکرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەکانی ئیدارەی راپەڕین، له سبه‌ی یه‌كشه‌ممه‌وه جگه له هێزه‌كانی ناوخۆ و كه‌رتی ته‌ندروستی و دامه‌زراوه خزمه‌تگوزاریه‌كانی (شاره‌وانیه‌كان، ئاو، كاره‌با، كۆمپانیاكانی پاككردنه‌وه) پشووی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و دامووده‌زگا حكومیه‌كانه تاوه‌كو 28ی ئه‌م مانگه، هاتووچۆی نێوان ئیداره‌ی راپه‌ڕین و پارێزگاكانی عێراق به‌داخراوی تا 1-7-2020 ده‌مێنێته‌وه.
له‌راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، پێویسته لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره حكومیه‌كان لێپرسینه‌وه و رێكاره‌كان وردتر و زیاتر و خێراتر بكه‌ن و هه‌ر فه‌رمانگه و لی ژنه‌یه‌ك كه‌مته‌رخه‌می بكات، رێكاری یاسایی و كارگێڕی به‌رامبه‌ر ده‌گیرێته‌به‌ر.