ئەحمەد رازی ئەستێرەی تۆپی پێی عێراق بە کۆرۆنا گیانی لە دەستدا

ئەحمەد رازی یاریزانی ناسراوی پێشووی هەڵبژاردەی عێراق دوای تووشبوونی بەکۆرۆنا و مانەوەی نۆ رۆژ لە نەخۆشخانە ئەمڕۆ یەک شەممە گیانی لەدەستدا.

 

میدیا عێراقییەکان گیان لەدەستدانی ئەو یاریزانە عێراقییەیان ئەمرۆ بڵاوکردەوە.

 

رۆژی ١٢ی حوزەیران کاپتن ئەحمەد رازی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو، بۆ رۆژێک دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ڤیدیۆیەکی خۆی بڵاوکردەوەو باسی لە باری تەندروستی خۆی دەکرد.


 ئەحمەد ڕازی پێش نەخۆشیەکەی، کاندید بوو بۆ ئەوەی ببێتە سەرۆکی تۆپی پێی عێراق.

 

ئەحمەد رازی ئەستێرەی مێژووی تۆپی پێی هەڵبژاردەی پێشووی عێراق و خاوەنی تاكە گۆڵی عێراق لە مێژوی مۆندیال  تووشی کۆرۆنا بوو. 


ئەو یاریزانە مێژووییە لە ساڵانی هەشتا و نەوەدەکانی ڕابردوو بە یەکێک لە هەرە هێرشبەرە ناسراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق ناوزەند دەکرا. 

 

ئەم ڤیدیۆیە رۆژی ١٣ حوزەیران بڵاویکردەوە، رۆژێک دوای نەخۆشکەوتنی.




AM:08:55:21/06/2020