ئەمڕۆ یەکشەممە تووشبوویەکی دیكه‌ی كۆرۆنا له شاری سلێمانی گیانی له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند" بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، دوای چەندین رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانەی شەهید د.ئاسۆ، بەهۆی تووشبوونی بە کۆرۆنا، کە تەمەنی ٣٨ ساڵە لە سلێمانی گیانی لەدەستدا".
بەپێی زانیاریەکان، گەنجەکە ناوی لوقمان عەلی-یە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، بەوتەی کەسە نزیکەکانی هیچ نەخۆشییەکی نەبووە.
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم، كۆی گشتی تووشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته سێ هه‌زار و ٥٣٩ تووشبوو، له‌نێویاندا ١٠٠ مردن هه‌یه، هه‌زار و ٣٥٨ كه‌سیش كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه بوون چاكبونه‌ته‌وه.