سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێم بڕیاری كۆتایی لەبارەی مووچەوە دەدەن

ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان جارێکی دیکە کۆدەبێتەوە، هەروەها سبەی سێ سەرۆکایەتییەکەی هەرێم بڕیاری کۆتایی لەبارەی دەرماڵە و مووچەوە دەدەن. 

 

كوێستان محەممەد وەزیری كاروكاروباری كۆمەڵایەتی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" دوای ئەوەی لە كۆبوونەوەی ڕۆژی شەممەدا وەزیرەكانی كابینەی نۆیەم بۆچوونی جیاوازیان لەبارەی دەستكاریكردنی مووچە‌ و دەرماڵەكان هەبووە، ئەمڕۆ یەكشەممە جارێكی دیكە ئەنجوومەنی وەزیران لە ڕێگەی ڤیدیۆ كۆنفڕانسەوە كۆدەبێتەوە و پرسی مووچە تاوتوێ دەكرێت، بەڵام پێموایە لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆشدا پرسی مووچە ‌و دەرماڵەكان بڕیاری كۆتایی لەبارەوە نادرێت".

 

هاوکات بەپێی زانیارییەکان، سبەی دووشەممە ٢٢ی حوزەیران، هەر یەک لە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی سەرۆک وەزیران و رێواز فایەق سەرۆکی پەرلەمان کۆدەبنەوە و بڕیاری کۆتایی لە بارەی مووچە و دەرماڵەکان دەدەن.

 
 


PM:02:15:21/06/2020