نێچیرڤان بارزانی و نوری مالیکی کۆبوونەوە

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ بە یاوەری جێگرانی سەرۆک لە بەغدا لەگەڵ سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا کۆبوەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا، بەشداری کورد لە دانوستانی عێراق و ئەمریکا و پرسی ئاسایشی ناوچە جێناکۆکەکان گفتوگۆیان کردوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بە یاوەری جەعفەر شێخ مستەفا و مستەفا سەید قادر جێگرانی سەرۆکی هەرێم لە بەغدا سەردانی نوری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا و سەرۆک وەزیرانی پێشوتری عێراقیان کردووە.

 

شاندە باڵاکەی هەرێم لەو دیدارەدا باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا، چارەسەرکردنی کێشە داراییەکان، بەرقەرارکردنی ئاسایشی ناوچە کێشەلەسەرەکان و پرسی بەشداری هەرێم لە گفتوگۆکانی نێوان ئەمریکا و عێراق کردوە.

 


PM:02:34:21/06/2020