پەروەردەی هەڵەبجە: سبەی موچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی بۆ مانگی دوو راگەیاند.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەڵەبجە لە ڕاگەیەنراوێكدا، بەڕێوەبەرانی ناوەندەكانی خوێندنی سنوری پەروەردەكەیان ئاگادار دەكاتەوە، كە سبەینێ دووشەممە بەرواری ٢٢ی حوزەیران، سەردانی بەڕێوەبەرایەتی بەشی ژمێریاری بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگی دوو. 

هەروەها پەروەردەی هەڵەبجە ڕاشیگەیاندووە" لە پێناو پاراستنی تەندروستی گشتی ڕێکارەکانی خۆپارێزی ئەنجام بدەن لە کاتی سەردانی کردنتان". 

PM:05:49:21/06/2020