ماوەی راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان لە عێراق و هەرێم درێژکرایەوە


ئه‌مڕۆ یەکشه‌ممه‌، ده‌سه‌ڵاتی فڕۆكه‌وانی شارستانی عێراق ماوه‌ی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌كانی تاوه‌كو سەرەتای مانگی داهاتوو درێژكرده‌وه‌.

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکردووە" لە ئاگاداری نامەیەكدا دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی لە سەرجەم فڕۆكەخانەكانی عێراق تا ٢٠٢٠/٧/١ درێژكردەوە". 
 ‌ 
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن لە ڕاگەیەندراوەکەدا دەشڵێت" بڕیارەکە گەشتەکانی ناوخۆیی و دەرەکی عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە". 
 
‌ڕاشیگەیاندووە" لە بڕیارەکەدا هەڵاواردن کراوەو رێگا بە گەشتی فڕۆکەکانی کارگۆ و رێکخراوەکانی فریاگوزاری و تیمەکانی تەندروستی و گەڕاندنەوەی هاووڵاتیانی عێراقی لە دەرەوە دەدرێت". 
 


PM:06:34:21/06/2020