هەپەگە ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی شەڕی حەفتانین بڵاوکردەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەكانی پاراستنی گەل– هەپەگە، ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەنراوێكدا بڵاویكردەوە، لە چەندین شوێن لە هێزی داگیرکەری تورک-یان داوە و ناچار بە کشانەوەیان کردوون. 

ڕاگەیەنراوی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

 

"لە ١٧ی حوزەیراندا یەکینەکانی دوژمن کە لە گردی بێریڤانەوە بەرەو گردی شەهید دارا دەڕوویشتن بوونە ئامانجی هێزەکانمان. هێزەکانمان بە شێوەیەکی بەهێز لە یەکینەکانی دوژمنیاندا، ژمارەیەک داگیرکەر کوژران و بریندارکران و ڕێگای دوژمن گیرا. هەمان ڕۆژ هێزەکانمان لە هەلیکۆپتەرێکی کۆبرایان دا. دوای ئەوە بە ناچاری لە هەرێمەکە دوورکەوتەوە.

لە ٢٠ی حوزەیراندا کاتژمێر ١٥:٠٠ هێزەکانمان، لە یەکینەکانی دوژمنیاندا لە گردی شەهید سیپان. لەو چالاکیەدا ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی دوژمن نەزانرا.

لە هەمان ڕۆژدا کاتژمیر ٢٢:٣٠ و ٢٣:٣٠ فڕۆکە جەنگیەکانی شەری دەوڵەتی داگیرکەری تورک لە گۆڕەپانی خانتوور و گەلی پساخایان بۆردومان کرد. دوای بۆردومانەکە هەلیکۆپتەرەکان هەوڵیاندا بێنە هەرێمە، بەڵام هیزەکانمان لەوانیاندا و نە ناچاری پاشەکشێیان کرد. لەبارەی گەشەدانەکانەوە زانیاری زیاتر بۆ ڕای گشتی بڵاودەکرێتەوە.

لە شەوی ١٨ی حوزەیران فڕۆکە جەنگیەکانی سوپای داگیرکەری تورک گوندی سەرگەلێی ئامیدی سەر بە دهۆکیان بۆردومان کرد. هیچ زیانێک بەر هێزەکانمان نەکەوت."


PM:07:18:21/06/2020