سۆران عومەر: دەستکاری مووچە دەکەن، ئامادەنین دینارێک لە دزی خۆیان کەمبکەنەوە

سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی دەڵێت "موچە کە بە سێ مانگ جارێ دەدرێ و لەمانگی حەوت موچەی مانگی دوو دابەش بکەن، لەگەڵ ئەوەش دەسکاری بکەن، ئامادە نەبن دینارێک لەدزی خۆیان کەم بکەنەوە، ئەمە نیشانەی ئیفلاسی حوکمڕانیان و بەردەوامی تاڵانی داھاتی ئەم ھەرێمەیە".

 

لە پۆستێک لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بەناونیشانی " دەسکاری مووچە ئیفلاس و شکستی حکومەتە " سۆران عومەر پەرلەمانتاری کۆمەڵ، نووسیوویەتی " ئەم بێ منەتیە لەبڕینی موچەو بێکاری و چەوساندنەوەی خەڵک نیشانەی کەوتنی ئەم حکومەتەیە. موچە مافێکی یاسایی خەڵکە دەسکاریکردنی لەدەسەڵاتی حکومەتێکی شکست خواردوو نیە، پێویستە پەرلەمان کە پەکخراوە ڕێبگرێ لەدەسکاری موچە."

 

لەکۆتایی پۆستەکەیدا نووسیوویەتی "لایەنەکانی پێکھێنەری حکومەت بەتایبەت یەکێتی و گۆڕان بەڵێنی گێڕانەوەی پاشەکەوتیان داوە ئێستە ئەوان چۆن ڕازین بەدەسکاری موچە ؟! لایەنەکانی دەرەوەی حکومەت دەبێ توندترین ھەڵوێستیان ھەبێ دژ بەم موچەبڕینە".



PM:09:44:21/06/2020