سلێمانی.. لەشەڕە تەقەیەکدا کەسێک دەکوژرێ‌و سێ کەسیش بریندار دەبێت

لە شاری سلێمانی لە نێوان چەند کەسێکدا شەڕ روودەدات و دواتر پەرەدەسێنێت و لە رێگای تفەنگەوە کەسێک دەکوژرێت.

 

نیوەڕۆی ئەمڕۆ ٢٢ی حوزەیران، لە نزیک یاریگای " چیا " لە ناوجەرگەی شاری سلێمانی کێشە لەنێوان ژمارەیەک گەنجدا درووستدەبێت و پەنا دەبرێتە بەرچەک و لەرێگای فیشەکەوە کەسێک دەکوژرێت و سێ دیش بریندار دەبن.

 

تا ئێستا هۆکاری شەڕەکە روون نەبۆتەوە، هەروەها پۆلیسیش هیچ زانیارییەک لەسەر ئەو رووداوە بڵاونەکردۆتەوە.



PM:05:23:22/06/2020