ژمارەی تووشبوان لە عێراق لە هەڵکشاندایە

ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردوو عێراق لە بواری بڵاوبوونەوەی کۆرۆنا، ژمارەی تووشبوان بەرزدەبێتەوە بۆ هەزارو ٨٠٨ تووشبوو، ژمارەی گیان لەدەستدانیش ٦٧ کەس تۆمار کرا.




وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاوی كردەوە لە ماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، یە هەزار و ٨٠٨ تووشبووی دیكەی كۆرۆنایان تۆمار كردووە، لەگەڵ گیان لەدەستدانی ٦٧ تووشبوو و چاكبوونەوەی ٨٥٠ تووشبووی تر.




بە پێی راگەیەندراوی وەزارەتەكە، تا ئێستا ژمارەی تووشبووانی پەتای كۆرۆنا لە عێراق گەیشتووەتە ٣٢ هەزار و ٦٧٦ تووشبوو، لەم ژمارەیەشدا 14 هەزار و 785 تووشبوو چاك بوونەتەوە، یەك هەزار و ١٦٧ تووشبووش گیانیان لەدەست داوە.
 


PM:06:19:22/06/2020