لەدژی دواکەوتنی مووچە و کەمکردنەوەی دوانیوەڕۆی ئەمرۆ ٢٢ی حوزەیران خەڵکی کەلار دەستیان بەخۆپیشاندان کردو بەسەدان گەنج رژانە ناو شار بۆ خۆپیشاندان.
خۆپیشاندەران رێگای سەرەکی سلێمانی - کەلاریان داخست و دروشم دژی گەندەڵی و حکومەتی هەرێم دەڵێنەوە.
ئەم خۆپیشاندانەی گەرمیان کە تا ئێستا بەردەوامە دوای گردووبوونەوەو خۆپیشاندانی خەڵکی سلێمانی دێت کە ئەمڕۆ پۆلیسی هاتوچۆ و مامۆستا و فەرمانبەر، لە بەردەم باخی گشتی کۆبوونەوە.