لە چەمچەماڵ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ دووشەممە لە گوندێکی سنووری شاری چەمچەماڵ کچێکی تەمەن ١٥ ساڵ کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا". 

لە ڕاگەیەندراوێکدا شەریف مەلا رەحیم وتەبێژی بەرێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٢ی حوزەیران لە گوندی تیلەكۆی سەر بە شارۆچكەی سەنگاوەوە تەرمی كچێكی تەمەن ١٥ ساڵ هێندرایە بەشی  فریاكەوتنی  نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو لە شاری چەمچەماڵ كە بە پەت خۆی خنكاندبوو. 

ڕاشیگەیاند" بە وتەی کەسوکارەکەی کچەکە خۆی خنكاندووە، تا خەبەریان بووەتەوە و بینویانە بە پەت خۆی هەڵواسیوە و كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە". 

ئاماژەی بە ئەوەش کرد" کە بۆ توێكاری پزیشكی تەرمی ئەو كچە رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی كراوە و كەسوكاریشی سكاڵایان تۆمار نەكردووە". 

PM:07:57:22/06/2020