سەرۆکی ڕێکخراوی جەستە بەخشان و چالاکی مەدەنی شاری سلێمانی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.
فەرهاد قادر سەرۆکی ڕێکخراوی جەستە پەخشان و چالاکی مەدەنی شاری سلێمانی پەیامێکی ڤیدیۆی لە ڕێی ماڵپەڕی "کوردسات" بڵاوکردەوە و دەڵێت" ماوەی چە ند ڕۆژێکە بە ئازاری سەختی کۆرۆناوە دەناڵێنم، لە ئێستادا بارودۆخی تەندروستیم جێگیرە".
فەرهاد قادر داواش دەکات کە هاوڵاتیان خۆیان بپارێزن و پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا سەخترین ئازارە مرۆڤ دەیچێژێت لە ژیاندا.