نرخی نەوت بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد

ئەمشەو دووشەممە ٢٢ی حوزەیرانی٢٠٢٠ بە پێچەوانەی بەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوت بەهایەکی بەرزی تۆمارکرد لەسەرو ٤٣ دۆلاره‌وه‌ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرێت.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٤٣ دۆلارو ٨ سەنت لە بازاڕەکانی جیهان مامەڵەی پێوەکرا، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٤٠ دۆلارو ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا. 

 شارەزایانی ئابووری پێیانوایە هەڵگرتنی رێکارەکانی دژی کۆرۆنا و دەستپێکردنەوەی بەشیک لەچالاکییە ئابورییەکان لەسەرتاسەری جیهاندا هۆکاری سەرەکین بۆ بەرزبونەوەی نرخی نەوت.

PM:10:30:22/06/2020