میدیای یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی حزبەکەی لەبارەی کەمکردنەوەی موچەی فەرمانبەران سڕیەوە.
دوێنێ مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یه‌كێتی له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌ربڕی و ته‌ئكیدیان كرده‌وه، كه یه‌كێتی پشتیوانی له بڕیاره‌كه‌ی حكومه‌ت ده‌كات و به‌ناچاری حكومه‌ت به‌هۆی نه‌هاتنی بودجه له به‌غدا و دابه‌زینی نرخی نه‌وت ئه‌و بریاره‌ی داوه.
ماڵپه‌ری فه‌رمی و میدیاكانی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كه شه‌وی رابردوو و به‌یانی ئه‌مڕۆ راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیان دانابوو، به‌ڵام نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ راگهیهنراوهكهیان لابرد.
دوای سڕینەوەی بەیاننامەکەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان، لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی لە تویتێکدا لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویکردەوە" ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی كۆده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌گاته رێككه‌وتن، شه‌فافییه‌تی نه‌بێت له خه‌رجی و داهات، یه‌كێتی ناچێته ژێر باری موچه بڕین".
لەبارەی بژاردەکانی بەردەم یەکێتی، ئاماژەی بەوەشکردووە" هه‌ڵپه‌ساردنی به‌شداری له په‌رله‌مانی کوردستان و حكومه‌ت و هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت یه‌كێك ده‌بێت له بژارده‌كانمان".
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی:
راگەیندراوی کۆتایی کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان لە رۆژی ٢٢-٦-٢٠٢٠
لەبەر رۆشنایی بڕیاری حکومەتی ھەرێمی کوردستان سەبارەت بە کەمکردنەوەی تەمویلی موچەی موچەخۆرانی ھەرێمی کوردستان بە بڕی ٢١ لەسەد و بە تەمویلکردنی لە ٧٩لەسەدی کۆی مووچە تەنھا بۆ ( یەک مانگ) کۆبوونەوەی نائاسایی مەکتەبی سیاسیی رایگەیاند :
وێڕای پشتیوانی خۆی بۆ تیمی یەکێتی لە حکومەتی ھەرێم بە بەرێز جێگری سەرۆکی حکومەت و وەزیرە بەرێزەکانەوە بۆ بەشداریکردنیان لەم بڕیارە لەگەڵ سەرجەم پێکھاتەکانی ناو حکومەتی ھەرێم رایدەگەیەنین کە:
لەگەڵ ئەوەی یەکێتی نوێنەری رەنجدەرانی بیروبازووی جەماوەری کوردستانە و لەم سۆنگەیەوە وەک پرەنسیبی بنەڕەتی لەگەڵ کەمکردنەوەی قووتی ھاونیشتمانیان و مووچەخۆرانی کوردستان نییە کە شایستەی خزمەتکردنی زۆر و زیاترن، بەڵام بەھۆی باری نائاسایی ھەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە و دابەزینی نرخی نەوت کە شادەماری ئابووری ھەرێم و عێراقە و بەھۆی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا کە سەرجەم دامودەزگا و جومگەکانی ھەرێم و ناوچەکەی پەکخستووە، دەزانین کە حکومەتی ھەرێم بەناچاری ئەم بڕیارە قورسەی داوە.
مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات لە شاندی حکومەتی ھەرێم کە بەنیازن بەزوترین کات بەرەو بەغدا بەرێبکەون بەمەبەستی تەواوکردنی دانوستاندنەکان لەگەڵ حکومەتی فیدڕال، ھەرچی زۆرتر و زیاترە پێداگری لەسەر مافە رەواو دەستوری و یاساییەکانی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بکات. ھەروەھا داوا لە حکومەتی ھەرێم دەکات بەسەرجەم پێکھاتەکانییەوە ھەنگاوی جددی و بەرجەستە بنێن بۆ چاکسازیی لەھەموو جومگەکانی داھات و خەرجییەکانی ھەرێمدا و لەم قۆناغە چاکسازی تەنھا موچەی موچەخۆران نەگرێتەوە، بەڵکو سەرجەم دامودەزگای ئابووری و وەبەرھێنان و کۆمپانیا نەوتییەکان و داھاتەکانی ھەموو لایەن و پێکھاتەکان بگرێتەوە و دەستەبەری شەفافیەت لەسەرجەم داھات و خەرجییەکان و کۆمپانیا نەوتییەکان بکات.
ھەروەھا مەکتەبی سیاسیی داوا دەکات بۆ داھاتوو ودوای ئەم مانگە، سەبارەت بە چارەنووسی موچە و شایستە داراییەکانی موچەخۆران و کارمەندانی کوردستان پێویستە لەبەردەم پەرلەمان و لەسەرپێشنیاری حکومەت بکرێت و دوا بڕیار بۆ پەرلەمانی کوردستان بێت کە باڵاترین دەزگای یاسادانان و چاودێری حکومەتە.