بەگوێرەی سەرچاوە خۆجێییەکانی هەواڵ لە ناوچەکە ئهمڕۆ سێشەممە ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراو لە شارۆچکەی تەلحەلەف لەرۆژئاوای سەرێ کانی تەقییەوە.
ئاژانسی سانای سهر به رژێمی ئهسهد رایگەیاند"جارێکی دیکە لە شارۆچکەی تەلحەلەف لە سەرێکانێ ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراو تەقییەوە و لە ئەنجامی تەقینەوەکەش سێ کەس کوژراون، ژمارەیەکی زۆریش خەڵک بریندارن و زیانێکی زۆر بە ناوبازاڕەکە گەیشتووە".
هێزەکانی سوریای دیموکرات بەردەوامن لە بەرگریکردن لە خاکی ڕۆژئاوا و تا ئێستا چەندین ڕووبەڕووبوونەوەیان لەگەڵ سوپای تورکیا ئەنجامداوە.
ڕۆژئاوای کوردستان لە ساڵی ٢٠١٢ەوە و دوای چەندین خۆپیشاندان دژی ڕژێمی سوریا کەوتە دەست هێزە کوردەکان.
لە ڕۆژئاوا سیستمی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک پیادە دەکرێت کە لە هزری عەبدوڵا ئۆجالان ڕێبەری زیندانیکراوی پارتی کرێکارانی کوردستانەوە هەڵقوڵاوە.
هەر لە سەرەتاوە تورکیا وەکو هێزێکی "تیرۆرست" و درێژکراوەی پەکەکە، هێزە کوردیەکانی سوریای ناساندووە.