لە ئێران ژمارەی گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا لە هەڵکشاندایە
ژمارەی توشبووانی کۆرۆنا لە ئێران بۆ ٢٠٩ هەزار و ٩٧٠ کەس بەرزبووەوەو ١٢١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە.
سیما سادات لاری وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" لە ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا ٢٤٤٥ كەس لە ئێران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون و ١٢١ كەسیش گیانیان لە دەستداوە".
وتیشی" تا ئێستا نۆ هه‌زار و ٨٦٣ كه‌س له ئێران به‌هۆی كۆرۆناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢٠٩ هه‌زار و ٩٧٠ كه‌سیش تووشی په‌تای كۆرۆنا بوون و ١٦٩ هه‌زار و ١٦٠ تووشبووش چاك بوونه‌ته‌وه".
PM:04:28:23/06/2020