تەندروستی عێراق ئامارێكی نوێی بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت" لەماوەی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا هەزارو ٨٢٦ تووشبووی نوێی كۆرۆنا لە عێراق تۆماركراوە و ٨٤ كەسیش گیانیان لەدەستداوە".
کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دواین ئاماری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوو هەزارو ٨٢٦ حاڵهتی نوێی توشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا دهستنیشانكراوە، هەروەها ٨٤ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکرا و ٩٦٨ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی عێراق ئێستا حەڤدە هەزار و ٤٩٨ کەس لە نەخۆشخانەکانن و لەو ژمارەیەش ٢٨٣ کەسیان لە ژێر چاودێری چردان و باری تەندروستیان ناجێگیرە.