وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی کۆرۆناوە راگەیاندنێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

وەزیری تەندروستی هەرێم لەبارەی هەڵکشانی ئێستای کۆرۆناوە لەهەرێم دەڵێت " باشترين رِێکار بۆ كەمکردنەوەى چڕى ئەم ڤایرۆسە تەنها بە دروستكردنى بۆشايى و لێك دووركەوتنەوەیە لەگەڵ بەستنى ماسك و بەردەوامى پشكنين".

 

لەو راگەیاندنەدا سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی دەڵێت "لە هەڵكشانى ئێستاى ڤايڕۆسى كۆڕۆناى نوێ COVID-19، چڕى ڤایرۆس لەناو كۆمەڵگا زۆر زيادى كردووە هەروەك هەڵگرانى ڤایرۆس و حالەتەكانى بە نيشانە و توند و ترسناك و گواستنەوە و ڕێژەى مردن زيادى كردووە دەرەنجام ڕۆژانە ژمارەى تووشبووان زۆر و ژمارەى چاكبووان كەمترە".

 

دەربارەی ئەو شێوازە نوێیەی وەزیری تەندروستی دەیخاتەڕوو دەڵێت" شێوازى نوێی قەدەغەى هاتووچۆ ئەم بۆشاييە زياد دەكات لەنێوان تاكەكانى كۆمەڵگا تا ئەوەندەى زۆربێت وە ترسناكى گواستنەوەى ڤایرۆس كەمدەبێتەوە."



PM:07:47:23/06/2020