به‌رپرسێكی‌ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆی عێراق به‌ كۆرۆنا گیانی‌ له‌ده‌ستدا

بەرپرسێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق بە پلەی لیوا بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

 

ماڵپەڕی مەوزاین نیوز بڵاویكردەوە، لیوا خوزەیر عەبولزەهرە بەڕێوەبەری گشتی مووچە لە ‌وەزارەتی ناوخۆ، بەهۆی كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆناوە شەوی ڕابردوو گیانی لەدەستدا.

 

ئاماژەی بەوەشکردوە‌، بارودۆخی ته‌ندروستی ئه‌و به‌رپرسه‌ی عێراق له‌چه‌ند رۆژی رابردودا به‌ره‌و خراپی رۆیشتبوو.

 

بەپێی دوایین راگەیێنراوی وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق، تائێستا ٣٤ هەزار و ٥٠٢ کەس لە عێراق تووشی کۆرۆنا بوون. لەو ژمارەیە ١٥ هەزار و ٧٥٣ کەس چاکبوونەتەوە و هەزار و ٢٥١ کەسیش گیانیان لەدەستداوە. هەروەها ٢٨٣ کەس تەندروستییان ناجێگیرە و ١٧ هەزار و ٤٩٨ کەسیش لە نەخۆشخانەکاندا چارەسەر وەردەگرن.



AM:09:42:24/06/2020